بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش ئه‌مڕۆ له زیندانی ئه‌درنه‌وە تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ش، سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ هەموولایێک دەنێرێت، به‌هیوایه ئەو هەنگاوانەی بۆ ئاشتی گیراونەتەبەر لەگەڵ ئازار و یادەوەری ئەزموونی ڕابردوو یه‌كبگرنه‌وه.
دەمیرتاش ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بە بۆنەی دەرئەنجامی کۆنگرەی پەکەکە، بە تایبەتی سوپاسگوزاری عه‌بدوڵا ئۆجەلان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ سەرۆک کۆمار، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و ده‌مپارتی و هەموو سەرکردەکانی بەتایبەت ئه‌حمه‌د تورک و په‌روین بوڵدان.
ده‌میرتاش ده‌شڵێت، "ئێستا کاتی کارکردنە بۆ به‌دیهێنانی بۆ سه‌قامگیری و ئازادی و دیموكراسی، هه‌روه‌ها كاتیه‌تی ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه دڵسۆزانه كار بۆ گه‌وره‌بوونی توركیا بكه‌ین".
Your Comment