پەکەکە
-
سەرۆکی تورکیا:
ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەک دادەنێت و هەڵدەوەشێتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت پارتی کرێکارانی کوردستان بەمزووانە چەک دادەنێت.
-
وتەبێژی ئاکەپە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا PKK خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) وردەکاری نوێی سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەو حزبە تا چەند ڕۆژی داهاتوو خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
-
بێدەنگیی تورکیا لهمهڕ پژاک و ڕۆڵی ئەم گرووپە لە پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە*
له پرۆسهی خۆ ههڵوهشاندنهوهو دهستبهرداربوونی (په،که،که) له چهک، هیچ لایهنێک لهمهڕ دواڕۆژ و چارهنووسی (پژاک) بهتایبهتی تورکیا قسه ناکات! سهرهڕای بێدهنگیش پێناچێت پژاک له ئهجندا و ماتماتیکی دهوڵهتی تورکیا، ئێران و ئهکتهره ناوچهیی و نێودهوڵهتیهکاندا نهبێت.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
پێویستە حکوومەتی تورکیا بۆ ئاشتی هەنگاوی کردەیی زیاتر بنێت
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ڕایگهیاند: ئیدی کاتی ئەوەیه دەسەڵات بەرپرسیارێتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی بگرێتەبەر.
-
بەیاننامەی نوێی PKK: ئازادیی ئۆجەلان مەرجی سەرکیمانە بۆ بەستنی کۆنگرە
پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە بەیاننامەیێکدا جەختی لە پێویستی گۆڕینی بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند ئازاد کردن و چالاکیی ئەو پێویستە بۆ بەستنی کۆنگرەی پارتەکەیان.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
PKK لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.
-
ئیلهام ئەحمەد:
تاکوو ڕێگای گفتوگۆ هەبێت پەنا بۆ چەک نابەین
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: تاکوو دەرفەتی دیالۆگ هەبێت، چەکەکان بێدەنگ دەبن، هەر کاتێک نکۆڵی لە مافەکانی کورد کرا، بە چەک مافەکانمان دەپارێزین.
-
تورکیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ۹۷ جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد
ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی، بڵاوی کردەوە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا ۹۷ جار هێرش و بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆکی کردووە.
-
سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی ئاسۆس بڵاوکراوە فڕێدەداتە خوارەوە
سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی چیای ئاسۆس لە هەرێمی کوردستان بڵاوکراوە فڕێدەداتە خوارەوە و داوای خۆڕادەست کردنی چەکدارانی PKK دەکات.
-
پێنجەمین میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو
پێنجەمین کۆبوونەوەى میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا لە ئانتاڵیا بەڕێوەچوو و هەردوولا داوایان کرد رێز لە سەروەرىی و پارێزراوى خاکى وڵاتانی دراوسێ بگیردرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی: پڕۆسەی ئاشتی دەرفەتێکە و پێویستە کارابکرێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کردووەتەوە.
-
مستەفا قهرهسوو:
هەڵوەشاندنەوەی PKK تەنها بە ڕاگرتنی هێرشەکان و بەشداریی ئۆجەلان دەکرێت
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستانێ دەڵێت تا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەریان بەردەوامبن، کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندەوە نابەستن.
-
CPT:
له سێ مانگدا تورکیا ۴۰۴ جار هەرێمی کوردستانی بۆردومانی كردووە
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕابردوو، سوپای تورکیا ۴۰۴ جار هێرش و بۆردوومانی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
-
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست:
لە سێ ڕۆژدا تورکیا زیاتر لە ٥٠٠ جار پێگەکانی PPKی بۆردوومان کرد
هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ٥٢٦ جار لە ئاسمان و زەوییەوە پێگەکانی پەکەکەی بۆردوومان کردووە.
-
تورکیا لە ڕۆژانی نەورۆزدا زیاتر لە ۷۰۰ جار بنکەکانی PKKی کردۆتە ئامانج
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکیا بەردەوام بو لە بۆردوومان کردنی چیاکانی کوردستان و زیاتر لە ۷۰۰ جار هێرش بۆسەر هێزەکانیان ئەنجام داوە.
-
موراد قەرەیلان:
تا قووڵایی ۸۰۰ کیلۆمەتر لەناو خاكی توركیا دەتوانین بکەینە ئامانج/ ئامادی شەڕ و ئاشتین
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری PKK ڕایگهیاند: "ئێستا تەکنیکێکمان هەیە کە دەتوانێت هەتا نیوەی تورکیا بکات بە ئامانج و لە مەودای ۸۰۰ کیلۆمەترەوە ئەنجامەکە بپێکێت، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئابووریی تورکیا و هەموو شتێک بکەینە ئامانج و قەیرانێکی گەورە دروست بکەین".
-
PKK لە قەندیل فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستە خوارەوە
پەكەكە ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنی لەلایەن هێزەكانیانەوە فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی توركیا لە جۆری ئاکینجی لە قەندیل خرایە خوارەوە.
-
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان:
بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پێویستە هەنگاوی کردەیی شوێنی هیواخواستن بگرێتەوە
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، راگەیێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی هەنگاوی کردەیی لە پرۆسەی ئاشتی دا دەکات.
-
هاکان فیدان: داوامان لە دیمەشق کرد مافی کورد بدات
وهزیری دهرهوهی تورکیا ڕایگەیاند لە سهردانهکهیدا بۆ سووریا بەرپرسانی ئەو وڵاتەی ڕاسپاردووە کە مافی کوردەکان بە فەرمی بناسێندرێت.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
پرسی ئاگربەست لەسەر مێز نییە/ دەبێت PKK دەستبەجێ چەکەکانیان رادەست بکەن
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
بانگەوازەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ناگرێتەوە
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان کە ئایا هەسەدە و یەپەگە دەگرێتەوە ؟دەڵێت: "بانگەوازەکەى عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە ناگرێتەوە.
-
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا:
پرۆسەی ئاشتی بە باشی بەڕێوە دەچێت و گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دووپاتی دەکاتەوە پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ و داواش دەکات هەمووان پشتیوانی لەو پڕۆسەیە بکەن.
-
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە:
کەس گومانی نەبێت کە PKK هەڵدەوەشێنینەوە
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە رایگەیاند "ئێمە پەکەکە هەڵدەوەشێنینەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنین. با هیچ کەسێک گومانی لەمەدا نەبێت.
-
رێکخراوی CPT ئەمریکی:
دوو ڕۆژە پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕووی نەداوە
بەگوێرەی رێکخراوی CPT ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.
-
وتەکانی سەلاحەدین بەهائەدین لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی، داهاتووی کورد و گرژییەکانی ناوچەکە
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سێیەم کۆڕبەندی هەولێر بەشداربوو و لە پانێلێکدا لەبارەی چەندین پرسی نێوخۆیی و ناوچەکە پرسیاری لێکرا.
-
دەوڵەت باخچەلی:
لێدوانەکانی قەندیل، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن
سەرۆکی مەهەپە، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، یەکەم لێدوانی دا و گوتی: "ئەو لێدوانەی لە ئیمراڵی نووسراوە و شاندی دەم پارتی لە ۲۷ـی شوباتدا خوێندیانەوە، "سەرتاپای بە بەها و گرنگە."
-
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان:
پەیامی ئۆجەلان دەبێتە ئاسانکاری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شنگال
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان راگەیاند، کە پەیامی ئۆجەلان لە بەرژەوەندی کوردان دایە و پێویستە هەموو گرووپەکانی نزیک لە پەکەکە گوێ لەم بانگەوازە بگرن.
-
لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، تورکیا ۷ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا ۷ جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
-
دەم پارتی پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە دەکات
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە دەکات و داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات هەنگاوی خێرا بنێت و بەرپرسیارێتی دۆخەکە بگرێتە ئەستۆ.
-
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد له سووریا:
سەرکەوتنی دەسپێشخەرییەکەی ئۆجەلان بەسراوە بە پێبەندیی پەکەکە بە بانگەوازەکەوە
ئەنەکەسە دەڵێت سەرکەوتنی دەسپێشخەریی ئۆجەلان بەو مەرجەی مسۆگەر دەبێت کە پەکەکە و هێزە چەکدارەکانی ئەو گرووپە پابەندی پەیامەکەی ناوبراو بن و داواشی لە تورکیا کرد بە درووستی وەڵامی پەیامەکەی ئۆجەلان بداتەوە .