دوو ڕۆژە پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕووی نەداوە

بەگوێرەی رێکخراوی CPT ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.

کوردپرێس: کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت: "زیاتر لە 40 کاژێرە، سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی خاکی هەرێمی کوردستانی نەکردووە".

بە گوتەی کامەران عوسمان، کە ڕێکخراوەکەیان بە شێوەی مەیدانی پێشێلکارییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، دوایین بۆردوومانی تورکیا، 2ـی ئادار بووە لە سنووری گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

شایانی باسە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەریان، لە 1ـی ئادارەوە ئاگربەستی راگەیاندووە.

News Code 224987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha