کاتژمێر ۱۱:۴۰ـی شەوی چوارشەممە ۵ی ئاداری ۲۰۲۵ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی "ژاژۆلان"یان لە گوندی گەڵالە بە سەختی بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی رێکخراوی CPT ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا ۷ جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.