بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توركیا لە كۆبوونەوەیێكدا لەگەڵ وەزیر و پەرلەمانتارانی پارتەکەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەک دادەنێت و رێکخراوەکە هەڵدەوەشێتەوەو دواتر بۆ هەمووان سەردەم و قۆناغێكی نوێ دەستپیدەكات.
ناوبڕاو جەختی کردەوە: کارێکی مەزنتان دەکەوێتە ئەستۆ، چونكە رەنگە کەسانێک بیانەوێت لەڕووی سیاسییەوە ئەم بابەتە بقۆزنەوە، هەر بۆیە دەبێت ئامادە بین؛ پرۆسەیەکی ئاسان چاوەڕێی ئێمە ناکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت پارتی کرێکارانی کوردستان بەمزووانە چەک دادەنێت.
News Code 225370
Your Comment