کوردپرێس
-
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات و وتی: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ هەرێم دەنێرێت".
-
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات
سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهپهیامێکدا پێشوازی له ئاگربهستی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد و ڕایگهیاند: تهنها ڕێگه بۆ ئاسایش و سهقامگیریی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنهر و لێکتێگهیشتنی هاوبهشه.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێران به سهركهوتن كۆتایی پێ هێنا
مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.
-
مەسروور بارزانی:
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: "گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون."
-
پەرلەمان هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پەسەند کرا.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، ئێران شەڕەکەی بردەوە
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی۳ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێ دەکاتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا دەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکرێت و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بکرێنەوە.
-
ئهنجومهنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران:
هێزهكانمان له بهرزترین ئاستی ئامادهیی دهمێننهوە
ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "هێزهكانمان بهبێ ئهوهی هیچ متمانهیێک به ئیسرائیل بكهن، له بهرزترین ئاستی ئامادهیی دهمێننهوه و ههر هێرشێک ئهنجام بدرێت، بهتوندترین شێوه وهڵام دهدهنهوه".
-
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست؛
عەباس عێراقچی: هێزەكانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان كرد
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسای ڕاگرتنی هاوكاری لەگەڵ IAEA تاوتوێ دەکات
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پەرلەمان پڕۆژە یاسایێک بۆ ڕاگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
دەستدرێژیی دژی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە
ئیسماعیل بهقایی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند گومانی تێدا نییە کە دەستدرێژیی ئیسرائیل دژی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە .
-
دژەتیرۆری کوردستان:
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر خرانه خوارهوه
دژهتیرۆری کوردستان رایگهیاند، ئێوارهی له نزیک گوندی دارهبهنی سهر به پارێزگای ههولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانه خوارهوه.
-
تەقینەوەیێک لە دیمەشق چەندین قوربانیی لێکەوتەوە
تەقینەوەیێک لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا كردنەوەی فرۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند
ئیدارەی خۆسەر لە كوردستانی سووریا كردنەوەی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند و دەسەڵاتی فرۆكەوانی سووریا-ش ڕەتیدەكاتەوە.
-
قەتەر:
بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
سوپای پاسداران:
واشنتن بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاوانێکی ئاشکرای کرد
سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا بەم هێرشە کە بۆسەر دامەزراوە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامی دا بەکردار خۆی خستە بەرەکانی دەستردرێژییەوە.
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران؛
سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان
لەباری هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
-
عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
حکوومەتی عێراق لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵ دەردەبڕێت و ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.
-
عەباس عێراقچی:
هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەبێ سزا تێناپەڕێت و ئێران مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.
-
فوئاد حوسێن بۆ عەباس عێراقچی:
دیالۆگ تاکە چارەیە بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە
وهزیری دهرهوهی عێراق له دیدارێكی تایبهتیدا لهگهڵ هاوتا ئێرانییهكهی له شاری ئیستەنبووڵ جەختی لە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
-
ئەردۆغان وێڕای جەخت کردن لەمافی ڕەوای ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل؛
چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە
سەرۆککۆماری تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە چەتەگەری ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە.
-
شێخی ئەزهەر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر ئێران دەکات
لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران شێخی ئەزهەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ئەو جەنگە هەموو ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبات.
-
پووتین:
مۆسکۆ پشتیوانی له مافی ئێران دهکات بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی
ڤلادمیر پووتین سهرۆکی ڕووسیا پشتیوانی وڵاتهکهی بۆ بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی بهمهبهستی ئاشتیانه لهلایهن ئێران دهکاتهوه.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تورکیا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی گەیشتە ئەستەنبوڵ.
-
ئێران بۆ چین، وەک شورەی چینی عەزیمە!!/ دڵشاد مەجید
هەردوو بنەماڵەی پارتی و یەکێتی بەتایبەتی پارتی، ئەگەر هیوا و ئامانجیان لەسەر ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵچنیبی کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی شیعە لە عێراق لەناو دەبەن، خەیاڵ پلاوییە و بەتەهلوکەدانی خەڵکی هەرێمە.
-
بەیاننامەی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دانیشتنی جنێڤ:
ئەگەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ڕابگیردرێن، ئێران ئامادەی دانوستاندنە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بە مەرجی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ئێران ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
-
ئێران چ پەیامێکی بەگوێی گەلانی جیهاندا؟/ د.پێشڕەو حەمەجان
هێشتا ڕوون نییە کە لە پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا کام لایەن براوە دەبێت. بەڵام ئەنجامی ئەم پێکدادانە هەرچۆنێک بێت، جا بە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستای ئێران بێت، یان شکستی کابینەی نەتانیاهۆ بێت، یان گەڕانەوەی هەردوو لایەن بێت بۆ مێزی دانوستان، دەکرێت بڵێین ئێران لە ڕووی ستراتیژییەوە چەندین دەستکەوتی بەرچاوی تۆمارکردووە، کە لە مێژووی هاوچەرخدا بێ وێنەن:
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و ئیسرائیل:
نابینه مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران سەریهەڵداوە ڕایدەگەیێنێت: هەمیشە دژی شەر و گرژی و وێرانکاری بووین.