بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەژێر چاودێری رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بەچەند قۆناغێک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق ئاسایی دەکرێنەوە، سەرەتاش گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسڕە دەستپێدەکەنەوە، دواتر لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لەماوەی ۱۲ ڕۆژی ڕابردودا و بەتایبەت دوای زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، توانرا زیاتر لە ۹۰ گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەی بەسرەوە ئەنجام بدرێت و ۲۴ هەزار و ۹۰۰ هاوڵاتی عێراقی بگەڕێنرێتەوە عێراق، کە بۆ گەشتکردن ڕوویان لەدەرەوە کردبوو.
Your Comment