بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل به‌قایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەرگرییە لە بەرامبەر دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئێران و دوەم ڕۆژی بەرگرییە لە دژی لایەنگر و هاوبەشی ڕژێمی ئیسرائیل، ئەمریکا کە خاکی پاکی ئێمەی کردوە وەک مەیدانی مەیدانی فڕۆکەکانی و هێرشێکی نایاسایی و تاوانکاری بۆ سەر دامەزراوە ئه‌تۆمی ئاشتیخوازەکانی ئێران ئەنجامدا".
بەقایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئەمڕۆ هەر یەکێک لە ئێمە لە ئێران تووڕەین، هەر ئێرانییێک کە بە بیستنی ناوی ئێرانەوە دڵی لێدەدات، هەر ئێرانییەک کە ناوی حوسێن و هەوڵی شەرەفەکەی بیستبێت، ئەمڕۆ تووڕە و ناڕەزایی دەردەبڕێت، ئێرانییەکان بە درێژایی مێژوی خۆیان نیشانیان داوە کە بە هیچ شێوەیێک پاشەکشە ناکەن لە بەرگری کردن لە نیشتمان و شەرەف، لە هەمان کاتدا بەدوای ئاشتی و پابەندبوون بە پرەنسیپەکانەوە، ئەمەیە کە هێزە چەکدارەکانمان دەیکەن و بە فێربوون لە ئەزموونی مێژویی".
سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا، به‌قایی وتی: "گومانی تێدا نییە کە دەستدرێژی دژی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئەمریکا لە هەموو تاوانەکاندا هاوبەشە، بۆ ئێمە کردەوەی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە ژێر چاودێری تەواوی دەزگاکاندا بوون، کردەوەیێکی تاوانکارییە. هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت پاساو بۆ ئەم دەستدرێژییە بهێنێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمە ئێستا سەرنجمان لەسەر بەرگریکردنە لە کیانەکەی ئێران، ڕێگە نادەین هیچ پرسێکی پەراوێزی دیکە سەرقاڵمان بکات لە بەرگری کردنمان، سەرنجمان لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئەو دوژمنەیە کە بە پشتیوانی ئەمریکا شەڕێکی ناڕەوای دەستپێکرد".
سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەورووپا وتی: "نابێت سازش لەسەر ڕێبازی پرەنسیپی خۆمان بکەین بەهۆی خراپەکاری لایەنی بەرامبەر، هەرسێ وڵاتی ئه‌ورووپایی و یەکێتیی ئەورووپا لەڕوی یاساییەوە بەشێک بوون لە ڕێککەوتننامەی JCPOA و بڕیارنامەی ۲۲۳۱، بۆ ئێران کە کارلێککردن لەگەڵیاندا هاوتەریبە لەگەڵ داواکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان كردوه و وتی: "تاران په‌نا بۆ چه‌كی نایاسایی و قه‌ده‌غه‌كراو نابات، به‌ڵام بێگومان وه‌ڵامی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان ده‌بێت".
Your Comment