بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌که‌م بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه ته‌نها ڕێگه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام و خۆشگوزه‌رانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنه‌ر و لێکتێگه‌یشتنی یه‌کتر له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندادایه".
بارزانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رۆک تره‌مپ و سه‌رکرده‌کانی دیکه ده‌که‌م بۆ پابه‌ندبوونیان به دیپلۆماسی و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌م کاته گرنگه‌دا".
Your Comment