سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان

لەباری هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکشەممە، ۲۲ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵، سعوودیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، ناوچەکە پێویستی بە ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سعوودیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە لەم کاتە هەستیارەدا، هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە کۆتایی بە قەیرانەکان بهێنێت و لاپەڕەیێکی نوێ لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بکاتەوە.

News Code 225629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha