٢١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١١:٢٩
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تورکیا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی گەیشتە ئەستەنبوڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عێراقچی لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی هێرشە ناڕەواکانی ئیسرائیل دەبێت بۆ سەر ئێران و "هیوادارین ڕاگەیەنراوێکی تووند و یەکلاکەرەوە بۆ سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە دەربکرێت."

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیستەنبووڵ، بەجیا لەگەڵ وەزیرانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە.

News Code 225622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha