بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی له‌سه‌ر سووریا ئیمزا كرد و ڕایگه‌یاند، حکوومەتی نوێی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع، هەنگاوی ئەرێنی ناوە.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، پشتگیریی لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه، بڕیاره‌كه له ڕۆژی سێشه‌ممه، ۱ـی ته‌ممووزی ۲۰۲۵ـوه ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن و كاری پێ ده‌كرێت.
هاوكات ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵگرتنی سزاكان یارمه‌تییان ده‌دات بۆ كرانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
دووشەممە، ۳۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵، کارۆلاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا واژۆ لە سەر فەرمانێک دەکات، ئەمەش هەوڵێکە بۆ پشتیوانی کردنی سووریا بۆ سەقامگیری و ئاشتی لەو وڵاتەدا.
کارۆلاین لێڤت دووپاتیشی کردەوە، سزاکانی سەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و ئەو کەسانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژی و ماددەی هۆشبەر و کۆمپانیاکانی سەر بە ڕژێمی پێشووی سووریا دەمێننەوە.
Your Comment