چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ۵۱ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیدا گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە چەتەگەری ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە.
عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۵، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران دەردەبڕێت و بە توندی هێرشەکان سەرکۆنە دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت"،جەختی لەوەکردەوە، ئەم پەرەسەندنە سەربازییە مەترسییێکی جدی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.
هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر داوەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكسێكدا نووسویەتی: ئەمریكا، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، پێشێلكارییێكی گەورەی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكانی ئەنجام داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانكارییەی ئەمریكا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بكات و وتیشی بەپێی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی كە وەڵامی ئەو پێشێلكاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەكانی بۆ بەرگری كردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.
Your Comment