بەغدا کورتهێنانی بوودجە به بڕینی مووچه‌ی هه‌رێم پڕ دەکاتەوە
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: له‌ئێستادا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، عێراق له جیاتی یه‌ده‌گی بانکی ناوه‌ندی، به ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کورتهێنانی بوودجە پڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوه: "خۆ ئێمه ده‌زانین که حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، مووچەخۆرانی کوردستان به هاوڵاتیی عێراقی نازانن، بۆیه هه‌ر کاتێک حه‌زیان لێی کرد، به ئاره‌زوی خۆیان مووچەی خه‌ڵکی کوردستان دواده‌خه‌ن.
پەروین بوڵدان:
کۆنگرەکەی PKK مێژووی بوو؛ پێویستە حکوومەتیش هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، دەڵێت: کۆنگرەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان سوود بە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنێت، "لە ئاییندەدا رێگە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە تورکیا خۆش دەکات."
ناوبراو کۆنگرەکەی بە "مێژوویی" ناوبردووە؛ داوای لە حکوومەتی تورکیاش کرد هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت و رایگەیاند، "بێگومان ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، تورکیا بەرەو دیموکراسیبوون دەبەن."
دادگای فیدراڵیی سکاڵاى ژمارەیەک پەرلەمانتاری دژی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، رەت کردەوە
دواى ئەوەى پەرلەمانى عێراق بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی دا و سەرۆککۆمارى عێراق واژۆى کرد، پێنج پەرلەمانتار سکاڵایەکیان لە دادگەی فیدراڵى تۆمارکرد و داوایان کرد فەرمانێکی وەلائی دەربکات بۆ رێگریکردن لە کارکردن بەو یاسایە.
دادگەى فیدراڵیى عێراق لە وەڵامى ئەو پەرلەمانتارانەدا رایگەیاندووە، بە گوێرەی یاسای دادگەکە، دەرکردنی فەرمانی وەلائی لەسەر بنەمای مەرج و بنەمای دیاریکراوە، لەم دۆسیەیەشدا بە پێویستی نازانێت فەرمانێکی وەلائی دەربکات.
Your Comment