بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان لە بەشداری بەرنامەیێکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا، ڕهخنهی له گوزارشتی 'تەسلیمبون'ی گرت کە لەلایەن کاربەدەستدانی دەوڵەتی توركیاوە بە بەردەوامی دەوترێتە و وتی: "لە باسوخواسی پرسێکی سەدە ساڵە و شەڕی ۴۱ ساڵەداین، پێویستە لە پێناو چارەسەرییدا ئیدی کۆتایی بە زمانی دوژمنایەتی بهێندرێت و پەرە بە زمانی ئاشتییانە بدرێت، شەڕ لە سودی هیچ کەسێکدا نییە، ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بە پرۆژەی ئاشتی و دیموکراسی داوە کە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات".
قەرەیلان ناڕەزایەتی بەرانبەر بەشێک له سهركردهكانی دەوڵەتی توركیا دەربری کە بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە وەک "شکستخواردن" هەڵدەسەنگێنن وتی: "پەکەکە وەک ئایدۆلۆژیا، سیاسی و سەربازی لە بەهێزترین کاتەکانی خۆییدایە، پشتگیریدانمان بەم پرۆژەیە لە بەر ناچاربونمان نییە، بەڵکو لەبەرئەوەیە باوەڕمان بە دیدگا و پێگەیی ئاشتی و پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆیە".
موراد قەرەیلان دهڵێت: "زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە تێکبدەن، ڕوونە کە هەندێک لایەن لە لایەنی حکوومەت و هەروەها لە لایەنی کوردیشەوە هەیە کە دەیانەوێت ببنە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە، لە هەمووی گرنگتر، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم شەڕە بەردەوام بێت، چوونکە زۆربەی ئەمانە سوود لەم شەڕە وەردەگرن، هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئاراستەکان بگۆڕێت، واتا کەسانێک هەن کە شەڕیان دەوێت، مرۆڤ لێیان تێدەگات، سروشتییە ئەوان زمان تیژ بن و هەرچییەک دێتە مێشکیان بیڵێن، بەڵام بەکارهێنانی هەمان زمان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە کە وەزیرن و ئەرکی فەرمییان لەسەرە، بابەتێکی ترە و نابێت بەو شێوەیە بێت. ئێمە ئاشتی دروست دەکەین یان دەمانەوێت یەکتر لەناو ببەین؟".
لهوهڵامی وتهكانی وهزیری بهرگری توركیا كه دهڵێت، "ئاگربهستی پهكهكه قبووڵ نیه و پێویسته چهكهكانیان ڕادهست بكهن و تهسلیم بن"، قهرهیلان وتی: "کێ تەسلیمی ئێوە دەبێت؟ هەمو ئەوانەی باسیان دەکەیت فیدایین؛ هەموویان بۆ مەبەستێکی پیرۆز بوونەتە شۆڕشگێڕ، کێ تەسلیم دەبێت؟ ئایا ئەو کەسانەی ئەمە دەڵێن خۆیان باوەڕیان بە قسەی خۆیان هەیە؟ بۆ نموونە ئێستا لە مەتینا و زاپ و زۆر شوێنی تر نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانمان ۲۰۰-۳۰۰مەترە، بڵندگۆ دراوەتە دەست ئەو سەربازانە و هاوار دەکەن: سەرۆکەکەتان لێدوانێکی داوە وەرن تەسلیم بن، ئەمە چ عەقڵیەتێکە لەگەڵ عەقڵی چ مرۆڤێکدا دەگونجێت".
پهیوهست به بهرهو پێش چوونی توانا سهربازییهكانی پهكهكه، قهرهیلان وتی: "توانای ئاسمانیمان بهشێوهیێكی باش چووهته پێشهوه و دهتوانین فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بخهینه خوارهوه، تا ئێستا ۲۴ درۆن لەلایەن گەریلاکانمانەوە خراوانەتە خوارەوە، ئیدی ئەگەر جەنابی یاشار گولەر، وهزیری بهرگری دەردەکەوێت بەرانبەر کامێراکان و هەموو شتێک بە ڕاستەوخۆ بۆ گەل بڵاودەکاتەوە، بۆچی باسی ئەوانە ناکات؟ ئایا ئەمانە هەمویان فڕۆکەکانی دەوڵەت نین کە بە بەرانبەر میلیۆنان دۆلار دروستکراون؟ ئێستا زۆر فڕۆکەی سیخوڕی خراوەتە خوارەوە؛ وێنە و دیمەنی هەمویان بڵاوکراوەتەوە، زۆرێک لەوانە لەلایەن مەدەنی هەرێمەکەوە گیراون و بڵاوکراونەتەوە ئیتر بۆچی ئەوانە بڵاوناکاتەوە؟ چونکە نایەوێت بڵێت پەکەکە گەشتوەتە ئەو ئاستەی کە فڕۆکەکان دەخاتە خوارەوە".
ئهوهشی خستهڕوو: "بابەتێکی دیکە لەوانەیە ڕای گشتی ئاگایی لێنەبێت، بەڵام بێگومان خۆیان دەزانن، ئێستا تەکنیکێکمان هەیە کە دەتوانێت تەواوی باکووری کوردستان و هەتا نیوەی تورکیا بکات بە ئامانج و لە مەودای ۸۰۰ کیلۆمەترەوە ئەنجامەکە بپێکێت، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئابوریی تورکیا و هەمو شتێک بکەینە ئامانج و قەیرانێکی گەورە دروست بکەین".
موراد قەرەیلان ڕوونیشی كردهوه، "بەکورتی ئێمە بژاردەمان زۆرە، بێ بژاردە نین و ناچار نین هیچ شتێک بکەین، چ لە ڕوی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە هەموو جۆرە بژاردەیەکمان هەیە، ئێمە لە ئاستی هەرێمیشدا وەکوو هێزێکین، دەتوانین پەیوەندی دروست بکەین، دەتوانین خۆمان لە هەر هێرشێک بپارێزین و بە پشت بەستن بە هێزی خۆمان گەشە بکەین. لەم حاڵەتەدا ئێمە متمانەمان بەخۆمانە، بە تواناکانمان و بە سیاسەتەکانمان میمانەمان هەیە، بەڵام وەک ئاماژەم پێدا زۆرترین متمانەمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەیەن هەروەها ئامادەین پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە سوودی بۆ هەمووان هەیە پێشکەوێت، ئێمە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری PKK ڕایگهیاند: "ئێستا تەکنیکێکمان هەیە کە دەتوانێت هەتا نیوەی تورکیا بکات بە ئامانج و لە مەودای ۸۰۰ کیلۆمەترەوە ئەنجامەکە بپێکێت، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئابووریی تورکیا و هەموو شتێک بکەینە ئامانج و قەیرانێکی گەورە دروست بکەین".
News Code 225074
Your Comment