بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەمانی توركیادا داوای له دهوڵهتی توركیا و دهسهڵاتدارانی وڵاتهكه كرد كه بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی و دیموكراتی كه عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری پهكهكه بانگهوازی بۆ كردووه.
هاوكات باسی له دۆخی تهندروستی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی توركیا و ئهندامی شاندی ئیمڕاڵی كرد و وتی: "هیوخوازین ههرچی زووە چاک ببێتەوە، هیوامان لە دەستنەداوە و هەموو کات بە هیوایین".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: "بانگەوازیی ئۆجهلان بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵگەیە و دەرهێنانێتی لە قەیرانەکان، ئاشتی بۆ ڕەنجدەران و کرێکاران هێندەی نان و ئاو گرنگە، لە کاتی ئاشتییدا کارکردن بۆ بەدەستهێنانی نان و ئاو کاریگەر و ئەنجامگیرترە، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەرەنتی ژیانی بندەستان و کرێکارانە".
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری بانگەوازی لە ڕەنجدە، کرێکار و گەلان کرد لە ۱ی ئایاردا بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بکەن لە پێناو گۆڕینی گوزەرانییاندا.
پەیوەست بە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد کە لە کوردستانی سووریا بەڕێوەچوو، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری کۆنگرەکەی بە ئەرێنی وەسف کرد و وتی: "ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دراون، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی سووریا و بە تایبەت بۆ گەلی کورد گرنگن و هیواداریین ئارامی و ئاشتی لەگەڵ خۆییدا بهێنێت".
لەبارەی کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و وەزارەتی داد، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری ڕوونی كردهوه: "لە دوای کۆبوونەوەکە هەمووان دەپرسن کۆبوونەوەکە چۆن بووە، وەزارەتی داد چی وتووە، داخۆ دەربارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی هەڵوێستی وەزارەتی داد چی بووە، چەندین پرسیارگەلی لەم شێوەیەمان لێ دەکرێت، ڕاستییەکە ئەوەیە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە فرەچەشنە و زۆر زۆرە لە پرۆسەکە".
ئهوهشی خستهڕوو: "شاندەکەمان لە کۆبوونەوەکەدا بۆ بونیادنانی زەمینەی ئاشتی و چارەسەری، پێشنیارەکانی پارتەکەمان، هەروەها چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمانی بە ڕونی ڕاگەیاند و خستییهڕوو، ئیدی کاتی بەرپرسیارێتی و هەنگاونانی دەسەڵاتە بۆ پڕۆسەکە، بە تایبەت لەڕووی ئازادی کارکردنی ئۆجەلان".
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری وتیشی: "ئیدی کاتی ئەوەیە دەبێت دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوانە بگرێتەبەر، چاوەڕوانی ئەوەیەن بە گوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییە بجووڵێتەوە، بۆ چارەسەری دەیموکراتیکی، دەبێت ئیرادەی ڕوونی سیاسی نیشان بدرێت".
Your Comment