لووتکەی کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی سەرکیی عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، "ئەم لووتکەیە وێستگەیەکی دیپلۆماسی مێژوویی دەبێت بۆ گەڕاندنەوە رۆڵی سەرەکیی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رۆژی ۱۷ـی ئایار لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پێشوازی لە بەڕێوەچوونی لووتکەکە لە بەغدا کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، بنیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، و رابەرایەتیکردنی رێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی هەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە."

News Code 225421

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha