بەغدا
-
ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات
بڕیارە بەمزووانە سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات و کۆمەڵێک ڕێککەوتننامە لەگەڵ عێراق واژۆ بکات.
-
عێراق، چالاکی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی حزبە دژبەرەکانی ئێران قەدەغە دەکات
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق لە نووسراوێکدا داوای قەغە کردنی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کردووە لە هەرێمی کوردستان.
-
عێراق داوای زامن کردنی پشکی ئاو لە تورکیا دەکات
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە تورکیا کرد، بۆ کەم کردنەوەی شوێنەواری وشکەساڵی، پشکی عێراق لە ئاو زامن بکەن.
-
بۆ چوڵ کردنی زڕگوێز ۱۰ ڕۆژ بۆ حزبە دژبەرەکانی ئێران دیاری كرا
ئاسایشی سلێمانی حزبەکانی دژبەری ئێرانی ئاگاردار کردۆتەوە کە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژدا بنکەکانیان لە زۆگوێز چوڵ بکەن.
-
ئەمینداری یەکگرتوو و سەرۆکی بەرەی گەل:
بۆ پارێزگاری کردن لە پێگەی کورد لە بەغدا پێویستمان بە کاری هاوبەش و پێکەوەییە
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و سەرۆکی بەرەی گەل کۆ بوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر: "کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەپێناو پارێزگاری کردن لە سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا".
-
سەرۆکی نێردهی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق:
یهکێتیی ئهورووپا بهردهوام دەبێت لە پشتگیری کردنی عێراق و ههرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێردهی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
-
ئەپیکور:
لەسەر هەناردەکردنی نەوت لهگهڵ هەولێر و بەغدا نەگەیشتینە ڕێککەوتن
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگهیاند، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە دەربڕینی گرنگی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام پەیوەندییەکان تا ئێستا سنووردار و بێ بەرهەم بوون.
-
وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە بەغدا
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێی پەرەپێدانی هاوکاریی وزەی نێوان ئێران و عێراق، گەیشتە بەغدا.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر
محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر. گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت، "بابەتی گرنگ" لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
هەولێر و تورکیا ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمن بەڵام بەغدا بێ دەنگە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
-
بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
فازڵ میرانی جەخت دەکاتەوە، کێشەی کورد له بهغدا پۆست و دەستکەوت نییە، کورد خەون بەوە دەبینێت بەغدا هاوبەشی ڕاستەقینەی بێت.
-
درهنگ ناردنی لیستی مووچهخۆران، هۆکاری دواکهوتنی مووچهیە
سهرۆکى فراکسیۆنى یهکگرتوو له پهرلهمانى عێراق رایگهیاند: درهنگ ناردنی لیستی مووچه یهکێک له هۆکارهکانی دواکهوتنی مووچهی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
-
بارزانی و عامری چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ۲۶ـی شوباتی ۲۰۲۵، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازیی لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.
-
نێچیرڤان بارزانی: پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابووری ستراتیجییەوە پشتیوانی عێراقە، پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر.
-
ڕۆیتەرز:
عێراق لەژێر فشاری ئەمریکادا دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاندووە
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" راپۆرتێکی بە ناونیشانی "بۆچی هەناردەی نەوتی هێڵی بۆرییەکانی نێوان عێراق و تورکیا راوەستا" بڵاوکردووەتەوە، تیایدا وردەکاریی فشارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی بۆ سەر حکومەتی عێراق ئاشکرا کردووە، لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
هۆکاری ئاڕاستە نەکردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ ئەحمەد شەرع لەلایەن بەغدا و هەولێرەوە چییە؟
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دهكات، چوار هۆکاری سەرەکیی هەیە بۆ دواکەوتنی ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی لە ئهحمهد شەرع دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتیی سووریا بۆ قۆناغی گواستنەوە، لەلایەن حکوومەتی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە.
-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان لەتیف ڕەشید و هاکان فیدان
لەتیف جەمال ڕەشید لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد، کە تیایدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو.
-
بۆ پاراستنی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛
سوودانی و فیدان جەخت لە یهکخستنی ههوڵی نێوان وڵاتانی ناوچهکه دەکەنەوە
محهمهد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لهمیانهی پێشوازی کردنی له هاکان فیدان وهزیری دهرهوهی تورکیا جهختی لهسهر ههماههنگی و کاری هاوبهشی ههردوو وڵات و پتهوکردنی پهیوهندیه دوو قۆڵیهکانی نێوان ههردوو وڵات.
-
مەسعوود بارزانی:
ئێران دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکەیە؛ پەیوەندیمان دەبێ لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی موتەبادل بێت
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆیێکی تایبەت لەگەڵ كەناڵی شەمس وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی نفووزی ئێران لە ناوچەکە و پێوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی لەوان عێراق، لوبنان و سووریا، دایەوە و جەختی کردەوە کە سەرۆک کۆماری ئێران کەسێکی باش و زۆر هاندەرە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردەکان.
-
ڕۆیتەرز: فیدان لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا تەرکیز لەسەر شەڕی PKK دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ی کانونی دووەمی ۲۰۲۵، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
-
هاکان فیدان سەردانی بەغدا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ـی ۱ـی ۲۰۲۵، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بووەوە و باسی دەستووری عێراق و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین بەو مەرجەی تەواوی بوودجەی هەرێم بنێردرێت نەک تەنها مووچە
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، بەو مەرجە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەن، ئەگەر حکوومەتی فیدراڵی تەواوی بوودجەی هەرێم بنێرێت نەک تەنها مووچە.
-
ئەمریکا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات بەزووترین کات کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنن
ماتیۆ میلەر، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە هانی لایەنە سیاسییەکان دەدەین و پشتیوانی لە پێکهێنانی حکوومەتێکی فرەلایەن و بەپەلە بکەن".
-
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەخت لەسەر گرینگیی پابەندی بە دەستووری عێراق دەکەنەوە
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له درێژهى بهرنامهى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، لەگەڵ سەید عەممار ئهلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دوايين پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هادی عامری، ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆ بووەوە.
-
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق کۆ بوونەوە
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، کۆ بووەوە.
-
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، فراکسیۆنە کوردیەکانی کرد بە دوو بەشەوە
هەرچەندە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغداد ئەنجام درا، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆن و لایەنە سیاسیەکان ڕەتیان کردەوە بەشداری بکەن، ئەمەش ڕای لایەنە سیاسیەکانی کوردی لە بەغداد کرد بە دوو بەشەوە.
-
مەسروور بارزانی:
ئهو ڕهفتارهی بهغدا لهگهڵ ههرێم دهیكات، مامهڵهی قهوارهیهكی فیدڕاڵی نییه
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە بەشداری نوێنەرانی هەرێم لە بەغداد کۆبووەوە و تێدا سێ بڕیاردران كە بریتین لە ناردنی شاندێک بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێم، هەروەها داوا دەکەن هەرێم بەشداربێت لە پێداچوونەوە بە پشكەكانی لە بوودجەی عێراقدا و پشكی هەرێم لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاری بكرێت.