بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم، باسی له‌وه‌کردوه، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئەپیکور و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی نه‌وت به‌شداریان له کۆبوونه‌وه‌یێکدا کرد له 20 نیساندا بۆ گفتوکۆ کردن له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق- تورکیاوه، به‌ڵام "به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتینه هیچ ڕێککه‌وتنێک".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی ئەپیکور ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دەستپێبکەنەوە، هەرکاتێک رێککەوتنێک بکرێت کە دڵنیایی لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بدات، لەسەر بنەمای مەرجەکانی گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، هاوکات تەواوی ئەو بڕە قەرزەشی ماوە بە کۆمپانیاکان بدرێنەوە.
ئەپیکور هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێداگری لەسەر گرنگیی پابەندبونی حکومەتی عێراق بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق ده‌که‌ین و هەر رێککەوتنێک بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان، پێویستە رەچاوی شێوازی کاری راوێژکاریی نێودەوڵەتی بکات، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستە واژۆکراوەکانی کۆمپانیاکان".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەپیکور چەندین پێشنیازی بە حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان داوە، پێشنیاز و راسپاردەکان بریتی بون لە پێشنیازی شێوازی کارکردنی راوێژکاری نێودەوڵەتی، کە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عێراقی و گرێبەستی کۆمپانیاکانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پێشنیازە پەسند نەکراوە".
ئەپیکور له‌باره‌ی پێشنیازه‌کان ده‌ڵێت: "حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ ڕەچاوکردنی بژاردەکان نیشان داوە، بەڵام هیچ گفتوگۆیێکی بنەڕەتی لەبارەی ئەو دڵنیاییانە لە پێدانی پارە نەکراوە".
Your Comment