بەندەری جەیهان
-
وتەبێژی ئەپیکور: هەرێمی کوردستان یەک ملیار دۆلارمان قەرزارە
وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت ئەوان یەک ملیار دۆلاریان لەلای حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی کەی و چۆن پارەکە وەردەگرنەوە.
-
ئەپیکور:
لەسەر هەناردەکردنی نەوت لهگهڵ هەولێر و بەغدا نەگەیشتینە ڕێککەوتن
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگهیاند، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە دەربڕینی گرنگی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام پەیوەندییەکان تا ئێستا سنووردار و بێ بەرهەم بوون.
-
بارزانی و ڕوبیۆ لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەنارەی نەوت دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیێکی تەلەفونیدا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
سەرۆکی هەرێم:
کێشەی تەکنیکی هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە
سهرۆکی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند: بۆ ههناردهکردنی نهوتی ههرێمی کوردستان "ههندێک کێشهی تهکنیکی ههیه ئهگهرنا ههرێمی کوردستان ئامادهیه بۆ دهستپێکردنهوهی پڕۆسهکه".
-
دانوستانەکانی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم گرفتی بۆ دروست بووە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، دانوستانەكان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە گرفتی بۆ دروست بووە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
هەولێر و تورکیا ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمن بەڵام بەغدا بێ دەنگە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
-
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان:
ناکرێت هەرێمی کوردستان شاگەشکە بێت بە ڕادەست کردنی نەوت بە حکوومەتی فیدراڵ
وتەبێژی فەرمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی حکوومەتی فیدراڵەوە سوودی بۆ کورد نییە.
-
ئەمریکا داوا لە عێراق دەکا کێشەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات.
-
ئەپیکۆر:
بە مەرجی گەرەنتی کردنی پارەدان؛ ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئامادە دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەست پێبکەنەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی
نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی هەولێر ۲۰۲۵، ڕایگهیاند: مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدڕاڵی.
-
سوودانی:
کۆمپانیاکانی نەوت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەلە بکەن
لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوودانی داوای کردووە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم پەلە بکەن لە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوەی هەناردەی بکەنەوە.
-
ڕۆیتەرز:
عێراق لەژێر فشاری ئەمریکادا دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاندووە
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" راپۆرتێکی بە ناونیشانی "بۆچی هەناردەی نەوتی هێڵی بۆرییەکانی نێوان عێراق و تورکیا راوەستا" بڵاوکردووەتەوە، تیایدا وردەکاریی فشارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی بۆ سەر حکومەتی عێراق ئاشکرا کردووە، لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
بارزانی و ئەکینجی لەبارەی ههنگاوهکانى ههناردهکردنهوهى نهوتى ههرێم بيروڕايان گۆڕييه
سهرۆکى ههرێمى کوردستان، پێشوازیى له بهريس ئهکينجى، جێگرى وهزيرى دهرهوهى تورکيا و شاندێکى ياوهرى کرد که له باڵيۆزى تورکيا له عێراق و ژمارهيێک له بهرپرسانى بوارى وزه پێکهاتبوو.
-
مەسروور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندرەری جیهانەوە دەست پێبکاتەوە
سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان و جێگری وهزیری دهرهوهی توركیا كۆ بوونهوه و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
-
میدیا ڕۆژئاواییەکان بڵاویان کردەوە:
هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نزیکن لە ڕێککەوتن
بەشی جیهان- میدیا ئەورووپی و ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تێڕوانینی هەولێر و بەغدا لێکتر نزیک بۆتەوە.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق، حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بانگهێشتی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی ههرێمی کوردستان:
کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردە کردنی نەوتی هەرێم تێچووی بەرهەمهێنانەکەیەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تێچووی زۆری بەرهەمهێنانە.
-
لە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان؛
حکوومەتی هەرێم نیازی خۆی بۆ چارەسەر ڕیشەیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دووپاتکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆب وونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بوودجە و نەوت کرد.
-
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق:
گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری سەرەکی دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێشتا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان رێکنەکەوتوون. دەشڵێت، چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان پێویستییان بە گفتوگۆی زیاترە.
-
هیچ پاساوێک نییە بۆ رێگری لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنەوەی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
-
ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی:
تورکیا زۆرترین سوود لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاند، تورکیا هۆکاری سەرەکیی پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
-
بۆریی نەوتی کەرکووک-تورکیا تاقیکرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە.
-
داتاکانی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۳
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە بە بڕیارێک شادەماری ئابووریی کوردستان بڕا و لەو کاتەوە ئاستەنگی گەورە بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان هاتە ئاراوە. تا ئێستەش داهاتووی ئەو پرسە بە ناڕوونی ماوەتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕاپۆرتێک ناڕوونییەکان لەبارەی "قەبارەی نەوتی ڕادەستکراو بە بەغدا، فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ و داهاتەکەی" دەڕەوێنێتەوە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتی بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسف کرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە ۶ دۆلار "واقیعی نییە".
-
هیچ ڕێکهوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەکراوە
بەشی جیهان- کۆمهڵهى پیشهسازیى نهوتى کوردستان له ڕاگهیهنراوێکدا ڕێکهوتن لهگهڵ حکوومهتى عێراق ڕهتدهکاتهوه بۆ دووباره دهستپێکردنهوهى ههناردهى نهوت.
-
سوودانی:
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان:
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت ڕایگەیاندووە: ڕاگرتنی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێم کوردستان 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
-
تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
بەشی تورکیا- تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهان دەربڕی.
-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە هەناردە کردنەوەی نەوت دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومهتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
-
وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق:
بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بکرێتەوە.