٥ ئایار ٢٠٢٥ - ١٢:٠٥
ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە بەمزووانە سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات ‌و کۆمەڵێک ڕێککەوتننامە لەگەڵ عێراق واژۆ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی بەغدا، ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات ‌و عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی عەرەبییە جەدیدی وتووه‌: "عێراق ‌و فەرەنسا لیژنەیێکی هاوبەشیان پێکهێناوە و دەستیانکردووە بە ڕێکخستنی ئەو دۆسیانەی کە لەسەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغدا تاووتوێ دەکرێن".

فایز ئەوەشی خستەڕوو، عێراق کاردەکات بۆ ڕێکخستنی هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی ‌و لۆجستیکی بۆ سەردانەکەی داهاتووی ماکرۆن بەتایبەتی کە ئەم سەردانە زۆر گرنگە بۆ عێراق لەئاستە جیاجیاکاندا، هەروەها پشتیوانییێکی گەورە پێشکەش بە عێراق دەکات.

سەبارەت بەگرنگترین ئەو دۆسیانەی کە ماکرۆن لەگەڵ سەرکردایەتی عێراق گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات، فایز ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکە تیشک دەخاتەسەر دۆسیەی ئەمنی ‌و سەربازی ‌و ئەگەری ئیمزاکردنی گرێبەستی چەکی نوێ لەگەڵ عێراق ‌و دۆسیەی ئابووری ‌و وەبەرهێنان ‌و گرنگیی بەشداری کردنی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە بوارە جیاجیاکان بۆ کارکردن لە عێراق.

News Code 225360

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha