بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاندێکی پەرلەمانی تورکیای کرد و لەمبارەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵلا، سەرۆکی شاندی عێراق لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی فراوان کردنی هاوکاریی و پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵییەکان و دۆسییەی ئاو تاوتوێ کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی پەرلەمانیی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ، کە لە تورکیا بەڕێوە دەچێت، شاندی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، سەرۆکی شاندی پەرلەمانی تورکیا کۆ بووەوە."
ڕاشیگەیاند: "شاخەوان عەبدوڵلا و چاوشئۆغڵو، لە میانی دیدارێکدا، تاوتوێی ژمارەیەک پرس و بابەتی جێی بایەخی هەردوو وڵاتیان کرد. لەوانە، فراوانکردنی قەبارەی هاوکاریی لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ."
هەروەها سەرۆکی شاندی عێراق داوای لە لایەنی تورکیا کرد، پشکی عێراق لە ئاو زامن بکەن، بە شێوەیێک پێویستیەکانی دابین بکات و شوێنەواری وشکەساڵی کەم بکاتەوە بە تایبەتی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا.
Your Comment