بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز ڕایگهیاندووە: "حکوومەتەکەی پابەندە بە سەپاندنی گهمارۆی دەوڵەت لەسەر فرۆشتنی چەک و ڕەت کردنەوەی بوونی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، ئەو ڕێبازە نوێنەرایەتی پایەی بنەڕەتی بەهێزکردنی شکۆ و سەقامگیری دەوڵەت دەکات".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: "دوانەی چەک لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت، ماوەی دوو دەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لە ڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی چەکه بەتەنها لهدهستی دەوڵەتدا".
لهبارهی ئهگهری ئاساییكردنهوهی پهیوهندیهكان لهگهڵ ئیسرائیل، سوودانی وتی: "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات"، هاوكات جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی پتەوی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردەوە.
Your Comment