بەردەوامبوونی ڕێبازی ناوەندگەرایی دووبەرەکییەكان لە سووریا توندتر دەکات

سینەم محەمەد دەڵێت: مەسەد لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکانی سووریا کار دەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی کە تاکە گەرەنتییە بۆ سووریایێکی دادپەروەر و ئەم تێڕوانیە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بایەخی پێدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەمەد شیرکانی، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن، دەڵێت: ڕوخساری سووریای دوای ئەسەد دەبێت لەسەر بنەمای سیستەمێکی فیدراڵی دیموکراتی بێت، کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان گەرەنتی بکات، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبوونی رێبازی ناوەندگەرایی، دووبەرەکییەكان توندتر دەکات.
نوێنەری مەسەد لە واشنتۆن وتیشی: ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراسیەکانی سووریا کاردەکات بۆ دامەزراندنی مۆدێلێکی سیاسی لەسەر بنەمای نا ناوەندێتی، فرەیی، دیموکراسی و فیدراڵیزم، ئەم تێڕوانیە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بایەخی پێدەدرێت و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی كردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی دژی تیرۆر.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیدارەی ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر حکوومەتی دیمەشقدا، لەسەرویانەوە، پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی و دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی کردنی هەموو پێکهاتەکان و کشانەوەی چەکدارە بیانییەکان و بەردەوامبوونی شەڕی تیرۆر، واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێری پابەندبوون بەم مەرجانە دەکات و هەوڵدەدات رێگری بکات لەوەی وڵاتەکە بخزێتە ناو جەنگێکی ناوخۆیی سەرتاسەری.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە واشنتۆن فشاربكات بە ئاڕاستەی راگەیاندێكی دەستوریی کە نوێنەرایەتی هەموو سووریاییەكان بکات، بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنەكەی ئەم دواییە کە ڕەتکردنەوەیێكی بەرفراوانی بەدوای خۆیداهێنا.
سینەم محەمەد جەختی لەوەش کرد: پرۆژەی سووریایێکی دیموکراسی فیدراڵی  تاکە گەرەنتییە بۆ سووریایەکی دادپەروەر و ئارام بۆ هەموو ڕۆڵەكانی، داواشی كرد گفتوگۆیێکی نیشتمانیی فراوان بکرێت کە هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت، بەو لایەنانەی لەناو حکوومەتی دیمەشقدان.

News Code 225410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha