سینەم محەمەد دەڵێت: مەسەد لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکانی سووریا کار دەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی کە تاکە گەرەنتییە بۆ سووریایێکی دادپەروەر و ئەم تێڕوانیە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بایەخی پێدەدرێت.
نوێنەری مەسەدە لە ئەمریكا، دەڵێت كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و نوێنەری مەسعوود بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكێتیی كورد لە هەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریا.
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند دیدارێکیاندا لەگەڵ کۆنگرێسمانەکان لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم کاتەدا ئەستەمە.