چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات بە زووترین کات هێزەکانی تورکیا لە عێراق بکشێنەوە

سەرکردەیێکی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی (پەکەکە) بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی، دەبێت تورکیاش هێزەکانی لەناو خاکی عێراق بەرێتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیسام شاکر سەرکردە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "ڕاگەیاندنەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ  خۆهەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەکەکەی، وەرچەرخانێکی بەرچاوە کە پێیوستە تورکیا سێ هەنگاو لەبارەی عێراقەوە بنێت".

ناوبراو وتیشى: "هه‌نگاوه‌كان بریتین له ‌وەستاندنی لەشکرکێشییە سەربازییەکان بۆ سەر عێراق، دەستپێکردنی پرۆسەی خشتەی کاتیی بۆ کشانەوەی هێزەکانی، هەروەک هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بكات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان".

به‌وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی: "تورکیا ساڵانێکە بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی، لەشکرکێشی سەربازیی بۆ سەر خاكى عێراق ئه‌نجام داوه‌، بەشێوەیێک لەشکرکێشییەکە بۆ نزیکەی ۱۴۰ کیلۆمەتر لە قووڵایی خاكى عێراق درێژ بوەتەوە و لەنێوان ۶۰ بۆ ۷۰ بنکەی سەربازیی دامەزراندووە، لەنێویاندا بنکەی گەورە لە نزیک بەعشیقە کە ۲۵ کیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورە".

عیسام شاکر ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەردەوامیی بوونی سەربازیی تورکیا ئیتر ڕەوا نییە، جەخت لەسەر چۆڵ کردنی ئەو بنکانە و ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌".

هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌ یاسر وەتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەرە و سەقامگیری ‌و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق وەسف کرد.

وەتووت داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە ڕێوشوێنی دیپلۆماسیی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی تورکیا.

جەختیشی کردوه‌تەوە، قۆناغی داهاتوو سەقامگیریی ڕێژەیی بەخۆوە دەبینێت کە پاڵپشتی بەدیهێنانی ئاشتیی لە عێراق‌ و ناوچەکە دەکات.

News Code 225416

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha