بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له پلاتفۆڕمی (X) دوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ (ئیسماعیل قائانی) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاو كرده‌وه.
ئه‌عره‌جی ده‌رباره‌ی وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ قائانی كه سه‌ردانی به‌غدای كردووه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی رێگاكانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران".
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دهش‌ڵێت: "هاوكات هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سنوور و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیمان تاووتوێ كرد".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس "جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و پابه‌ندبوونی هه‌مووان به سه‌قامگیریی به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌وه".
Your Comment