بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی سەر بە ناوچەی شاری کامیاران بەڕێوەچوو، بە بەشداربوونی زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس.
هەروەها، جگە لە دەف ژەنین، لە رێوڕەسمەکەدا سروودی ئایینیش خوێندرایەوە.
چەند ساڵە ئەم فێستیڤاڵە لەم گوندە ئەنجام دەدرێت و خەڵکی لە وڵاتانی دراوسێشەوە بەشداریی تێدا دەکەن و ناوبانگێکی زۆری هەیە، تەنانەت لەنێو لیستی بابەتە کلتورییەکانی ڕێکخراوی یونسکۆشە.
پاڵنگان لە ناوچەی هەورامان و لەنێوان شارەکانی کامیاران و پاوە هەڵکەوتووە، بەپێی دوایین سەرژمێری گشتی، پاڵنگان نزیکەی ٢٠٠ ماڵە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی هەزار کەسە.
پاڵنگان لە قەدپاڵی چیایێکی بەرز هەڵکەوتووە و خانووەکانی لە بەرزایی و نێو تاشەبەردی چیاکان بە شێوازی پلیکانەیی دروستکراون، ڕووباری سیروانیش بە داوێنی گوندەکەدا تێدەپەڕێت.
Your Comment