بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، عێراق پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی په‌که‌که ده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و وه‌ستاندنی شه‌ڕی چه‌کداری و ده‌ستبه‌رداربوون له چه‌ک و به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و گرنگی ده‌زانێت که به‌شداره له به‌هێزکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که".
عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە: "ئه‌م ڕاگه‌یاندنه نوێنه‌رایه‌تی ده‌رفه‌تێکی ڕاسته‌قینه ده‌کات بۆ پێشخستنی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی و کۆتاییهێنان به‌و ململانێیه درێژخایه‌نانه‌ی که ده‌یان ساڵه سێبه‌ریان به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که‌دا دروست کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م پێشهاته ده‌بێته مایه‌یه سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به‌بوونی پاساو و بیانووی به‌کارهێنانی خاکی عێراق له‌لایه‌ن هێزی بیانیه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هەروەها: "پشتیوانی خۆی بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌کان به ئامانجی چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌کان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانی گه‌لانی ناوچه‌که بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پێدان کرده‌وه".
Your Comment