کۆماری ئیسلامی بۆ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لایەنی ئەمریکی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند: هۆشداری دەدەم خۆیان لە لێدوانی پووچ و بێمانا بەدوور بگرن کۆماری ئیسلامی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێورەسمێكدا كە لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی لە تاران، بۆ یادی یەکەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران رێكخرا، ڕایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە سەردەمی شەهید ڕەئیسیدا هەبووە، وەک ئێستا، بەڵام هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە، ئەمڕۆش پێمان وانییە ئەنجامێکی لێبکەوێتەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند: بەو پێیەی باسی دانوستان دەکەین، حەز دەکەم هۆشدارییەک بدەم بە لایەنی بەرامبەر، لایەنی ئەمریکی کە بەشداری ئەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیانە دەکات و قسە دەکات، پێویستە خۆیان لە لێدوانی پووچ و بێمانا بەدوور بگرن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند: ئەگەر بڵێین رێگە نادەین بە ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئەوە دەستدرێژییێكی قبووڵنەکراوە، هیچ کەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات، کۆماری ئیسلامی سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیە، شێوازی خۆی هەیەو بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی.

News Code 225460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha