سامانە سروشتییەکان وەڵامی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم لە وەڵامی ڕەخنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ڕوونکردنەوەیێک لەبارەی واژۆکردنی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمانیاکانی WesternZagros  و HKN ئەمریکی کراون، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو: "رێکارەکانی تایبەت بە گرێبەستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی رەتدەکەینەوە".

 لایخۆیەوە سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان روونکردووەتەوە و رایگەیاند، ئامانج لێیان: "پڕکردنەوەی پێداویستی نێوخۆییە و لە رێگەی یادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابین کردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە عێراق."

 بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستووریی هەمیشەیی عێراق."

 لەبارەی گرێبەستەکانەوە، وەزارەتەکە زیاتر دەڵێت: "ئەو دوو رێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوویەتی، رێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکوو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیێکی یاساییان نییە."

لە راگەیێندراوەکەی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمدا ئەوەش هاتووە: "تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و گرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان".

 ئەو وەزارەتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەیان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەردوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکە، "چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین".

News Code 225475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha