بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌م پارتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كان له ناوه‌ندی گشتی پارته‌كه كۆبوونه‌وه، هاوسه‌رۆكانی گشتی پارته‌كه تونجه‌ر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه، تونجه‌ر باکرهان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: "جیهانێكی نوێ، ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ بنیات ده‌نرێت، له نیوه‌ی ساڵی ۲۰۲۵ه‌وه، سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌دوای ڕێگه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئۆكرانیا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ده‌سووتێت، غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه وێران بووه، ڕه‌وشی عێراق نادیاره، سووریا پارچه پارچه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و سیاسه‌تی ئه‌منییه‌وه، ئێران له‌نێو گرژیی هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م دۆخه‌دایه، ڕووداوی گه‌وره هه‌ن و هه‌موومان ده‌گرێته‌خۆ، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی كه‌نداو له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه دیزاین ده‌كرێته‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "ڕێككه‌وتنه‌كانی پێش‌و یه‌ك به یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، ڕێككه‌وتنی نوێ بنیات ده‌نرێت، گه‌ڕانی دیپلۆماسی و ئه‌منی نوێ به‌رده‌وامه، بێگومان له‌م نێوه‌نده‌دا، ڕێڕه‌وی وزه و هاوسه‌نگیی هێز هه‌ن، ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مجۆره‌یه، ئه‌وانه‌ی ناگۆڕێن ناتوانن بمێننه‌وه، هه‌مو شتێكی وشك و نه‌گۆڕاو ده‌بنه هه‌ڵم و له‌ناوده‌چن، ده‌بێت ئه‌مه به‌باشی ببینرێت، بڕیاری گۆڕانه مێژوییه‌كه‌ی په‌كه‌كه، ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتنه له‌م ڕه‌شه‌با جیهانیی".
هاوسەرۆکی دەم پارتی ده‌شڵێت: "هه‌م توركیا و هه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌م جیهان، له‌م تۆفانه جیۆپۆله‌تیكییه‌دا ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌یێكی نوێ بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن، له‌م خاڵه‌دا، دوو ڕێگه‌مان له‌پێشه؛ یان قه‌یران و پشێویی به‌رده‌وام ده‌بێت، یان ڕێگه‌ی سه‌لامه‌تی و ئاشتی ده‌گرینه‌به‌ر كه ڕێگه دروسته‌كه‌یه. دۆخه‌كه تا ئه‌م ئاسته هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه".
باکرهان باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌نگاوه‌كه‌ی باخچه‌لی و بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی په‌كه‌كه، گرنگ بوون، ئه‌م هه‌نگاوانه گرێكوێره‌یێکی سه‌دساڵه‌یان كرده‌وه، ڕووگه‌كه‌ی له شه‌ڕه‌وه گۆڕی به‌ره‌و ئاشتی، ئێمه ڕێگه‌ی سه‌لامه‌تیمان هه‌ڵبژارد نه‌وه‌ک ڕێگه‌ی كاره‌سات، به‌رپرسیارێتییێكی گه‌وره له‌ئه‌ستۆی هه‌موومانه، ده‌بێت بێ دواكه‌وتن، ئاشتی به‌دی بهێنین".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، "دره‌نگكه‌وتنی به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه زیانی ماددیی و گیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی مێژوییدایین، یان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و تورک له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتیک داده‌ڕێژینه‌وه، یان له‌نێو سیناریۆی كاره‌ساتباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ناوده‌چین".
Your Comment