بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ڕەسووڵ شێخیزادە لە کۆڕبەندی سنەدا جەختی لە پێویستیی گەشەسەندنی هاوکارییە دوولایەنەکان کردەوە و وتی: هیوادارین ئەم دیدارە سەرەتای لاپەڕەیێکی نوێی هاوکاری، مامەڵە و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ناوچە کوردستانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بێت.
ناوبراو ئاماژەی دا بە هاوبەشییە قووڵە مێژوویی و کولتووری و نەتەوەییەکانی نێوان هەردوو دیوی سنوورەکە و ڕایگەیاند: "ئێمە تەنیا دراوسێ نین؛ بەڵکوو گەلێکین کە قووڵترین پەیوەندیمان هەیە، لە سەختیدا پێکەوە وەستاوین و هەمیشە بێباک نەبووین لە چارەنووسی خوشک و براکانمان لە هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان جەختیشی لەسەر دەفرایەتییەکانی ئێستاکە کردەوە و زیادی کرد: دەتوانین سنوورە هاوبەشەکان بگۆڕین بۆ سنووری دۆستایەتی و هاوکاری لە پێناو خۆشگوزەرانی خەڵک، بە تایبەت لە شارە سنوورییەکان لەوان مەریوان، بانە، سەوڵاوا و ناوچەکانی دیکە. هەروەها بونیات نانی شارۆچکەی پیشەسازی و بازرگانی هاوبەش، هەناردەکردنی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری لەلایەن کۆمپانیا بەناوبانگەکانی کوردستانی ئێرانەوە و وەبەرهێنانی هاوبەش لە بوارە سەرەکییەکانی هاوکاریی نێوانمان دەبێت.
شێخیزادە جەختی لە پەرەپێدانی هاوکارییە زانستی و فەرهەنگییەکانی نێوان ناوەندە ئەکادیمی و توێژینەوەکان لە هەردوولا کردەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاوکاریی زانستی بە تایبەت لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستانی ئێران، دەتوانێت پەیوەندیی بەردەوام و کاریگەر هاوتەریب لەگەڵ گەشەسەندنی زانستی و فەرهەنگی ناوچەکە دروست بکات.
ناوبراو بە ئاماژەی دا بە گرنگیی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی بۆ قووڵکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە و هەوڵی سەرجەم بەرپرسان و میوانانی ئامادەبووی کۆڕبەندەکەی بەرزنرخاند و هیوای خواست کە ئەنجامی کردەیی ئەم کۆبوونەوەیە لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەردوو دیوی سنوورەکە بەم زووانە ئاشکرا بێت.
Your Comment