بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆمی پیگیت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەم دواییەی پارتی کرێکارانی کوردستان تایبەت بە ویستی بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە دەکەین."
پیگیت ڕاشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۱۹۹۷ پەکەکەی وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی ناساند. لەو کاتەوەی ڕێکخراوەکە دامەزراوە، دەیان هەزار کەس ژیانی خۆیان لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لەدەست داوە."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدانانی پەکەکە "سەرکەوتنێکە بۆ شارستانییەت. ئومێدی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەوەیە ئەم ڕاگەیاندنە ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا".
Your Comment