بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند: ئەو لیژنەیە کە بڕیار بوو سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆ ببێتەوە، هێشتا پێکنەهاتووە و ئەوان بۆ ئەم مەبەستە بەمزووانە کۆ دەبنەوە.
ناوبراو وتیشی هێشتا ڕێککەوتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەیە دیاری نەکردووە کە تییادا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەکە دەدرێت، بەڵام ئاشکراشی کرد کە بەمزووانە ئەو کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت.
فەیسەڵ یووسف وتیشی: تێڕوانین و پێشنیار و ڕای جیاواز هەیە بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە بۆ یەکخستنی دید و بۆچوونەکان.
Your Comment