فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ENKS ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا ڕەخنەی تووند لە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی دیالۆگی سووری دەگرێت "بەبێ ڕەچاوکردنی بەشداریی راستەقینەی هەموو پێکهاتەکان".
مەسعوود بارزانی لە دیداری لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ENKS، وێڕای تاویوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا، جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە.
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی دیموکرات لە سەلاحەددین پێشوازیی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.