بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو كردوهتهوه و نووسیویهتى: وهفدێكى ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی كریستیان كلاین سەرۆکی بەشی کاروباری کۆنسووڵی و یاسایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە و لەگەڵ هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیی دەرەوە گوڵستان عەلی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە خالید ئیبراهیم کۆ بوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژهى بهوهش كردووه، دواى ئهو كۆبوونهوهیه پێنج هاوڵاتى ئهڵمانى كه خێزان و كهسوكارى چهكدارانى داعش بوون ڕادهستى وڵاتى ئهڵمانیا كراونهتهوه.
بهگوێرهى ڕاگەیاندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە ڕەوشی سووریا بە گشتیی و کۆنفرانسی کوردی و دانوستانەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و شام کراوە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی خرانە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرن بۆ پاراستنی خانەوادەی داعشەکان.
لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی وهفدى ئەڵمانیا بۆ کوردستانی سووریا، ئافرەتێک و چوار منداڵی ئەڵمانی کە لە خانەوادەی داعشەکانن، ڕادەستی وهفدهكه ئەڵمانییەکە کرانەوە.
Your Comment