بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی هه‌رێمی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، چه‌كدارانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شق هێرشێكی سه‌ختییان كرده‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌حنایا، ئه‌شره‌فییه‌ی سه‌حنایه و جه‌رمانا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دورزین، به‌وهۆكاره دۆخی ئه‌منی و ژیانی گونده‌واره‌كانی دیمه‌شق و سوه‌یدا تێكچووه، به تایبه‌ت دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی كه سوكایه‌تی ئاینی و مه‌زهه‌بی تێداكراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌دا كوشتوبڕێكی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ئه‌و ئاڵۆزیانه جێگه‌ی نیگه‌رانین و داوای ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا له ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق ده‌كه‌ین ڕێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان نه‌دات و ڕێگریی له كوشتنی مه‌ده‌نی بگرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی بوون به قوربانی".
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جه‌ختی له بونیادنانی سیسته‌مێكی دیموكراتیكی به‌رفروان كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنی هۆكاره‌كانی پارچه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا و بانگه‌وازی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕیگه‌ی گفتوگۆ كرد.
ئیدارەی خۆسەری ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "له مێژوی قه‌یرانی سووریادا هیچ كاتێک بژارده‌ی سه‌ربازی نه‌بوه‌ته هۆكاری چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و ڕژێمی به‌عسیش نموونه‌یێکی زیندووه".
باسی له‌وه‌ش كردووه، "له‌م قۆناغه پڕ له قه‌یرانه‌دا، سووریا له هه‌موو كاتێک زیاتر پێویستی به ده‌ستوورێكی بنه‌ڕه‌تی و حكوومه‌تێكه كه مافی هه‌موو گه‌لی سووریا مسۆگه‌ر بكات".
Your Comment