بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستیی کەرکووک رایگه‌یاند: "کۆی گشتیی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تۆمارکراون له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که گه‌یشتوه‌ته ۲۰۷ حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی که زۆربه‌یان له‌نێو که‌سانی به‌ساڵاچوو و ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌ناڵێنن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "زۆربه‌ی برینداره‌کان چاره‌سه‌ری پێویست و فریاگوزاری سه‌ره‌تایییان وه‌رگرتووه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون بۆ ماڵه‌کانیان".
سامان عه‌لی وتیشی تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی مردن تۆمار نه‌کراوه و باسی له‌وه‌شکرد، حاڵه‌ته‌کان له کەرکووک و ژماره‌یه‌ک شاره‌کانی دیکه چڕبوونه‌ته‌وه، هاوکات ژوره‌کانی فریاکه‌وتن له سه‌ره‌تای خۆڵبارینه‌که‌وه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رزدا بوون له پێشبینی هه‌ر زیادبوونێک له ژماره‌ی برینداران".
به‌هۆی گۆڕانی که‌شوهه‌وا و که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی، ناوبه‌ناو شاره‌کانی عێراق به‌رکه‌وتنی زریانی خۆڵ و تۆزی توند ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی کوالێتی هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی پیسبوون.
Your Comment