سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹-۰۴-۲۰۲۵، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئیمزا کردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، یاساکە دەنێردرێتە وەزارەتی داد و دواتریش لە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق (وەقائیع) بڵاو دەکرێتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو قەڵەمەی بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پێ ئیمزا کرد، دای بە نوخشە ناسح، پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجە.

سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ کرد

هاوکات ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کە ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹-۰۴-۲۰۲۵ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ۰۵-۰۵-۲۰۲۵، یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق (وەقائیع) بڵاو دەکرێتەوە و لەو ڕۆژەوە، هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە ۱۹ـەمین پارێزگای عێراق."

News Code 225327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha