بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له نامه‌یێکدا نیگه‌رانی و خه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵی خۆی بۆ ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی شاری بەندەر عەباس ده‌ربڕی و داوای له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و دادوه‌ری کرد به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ ڕووداوه‌که بکه‌ن و هه‌ر حاڵه‌تێکی که‌مته‌رخه‌می یان مه‌به‌ستێک که ڕه‌نگه له پشت کاره‌ساته‌که‌وه بێت ئاشکرا بکه‌ن، هه‌روه‌ها به پێی یاسا کارپێکراوه‌کان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بکه‌ن.
له په‌یامه‌که‌یدا ئایەتوڵڵا خامنه‌یی جه‌ختی کرده‌وه که: "پێویسته به‌رپرسانی ئه‌منی و دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یێکی ورد ئه‌نجام بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌ک، خراپ به‌ڕێوه‌بردنێک یان مه‌به‌ستێک که بووه‌ته هۆی ڕووداوه‌که".
ڕێبەری باڵای ئێران داواشی کرد که "مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڕووداوانه به‌وپه‌ڕی جددی و به‌رپرسیارێتیه‌وه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه".
وتیشی: "پێویسته هه‌موو به‌رپرسان خۆیان به به‌رپرسیار بزانن له رێگری کردن له ڕووداوه دڵته‌زێن و وێرانکه‌ره‌کان".
Your Comment