بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.
نێچیرڤان بارزانی، دەشڵێت: لە خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
هاوکات هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ برینداران و سەلامەتی و ئارامیشی بۆ گەلی دۆستی ئێران خواست.
شایانی باسە ڕۆژی شەممە ۲۶ـی نیسانی ۲۰۲۵، تەقینەوەیێکی بەهێز لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس ڕووی دا و بەپێی دوایین ئامارەکان ۲۵ کەس گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment