پەیوەندیی مێژوویی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرز هەڵدەسەنگێنین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: "دۆستایەتی و پەیوەندیی مێژوویی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرز هەڵدەسەنگێنین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیند: "جەخت لە پابەندبوون بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوان کردنی هاریکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا دەکەینەوە، بەتایبەتی لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش و هاریکاریی ئابووری و کولتووری و بوارەکانی دیکەیش".
 نێچیرڤان بارزانی ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەی بە دەرفەت زانی و گوتی: "سوپاس و پێزانینی قووڵمان بۆ فەرەنسا و جەنابی سەرۆک ماکرۆن دووپات دەکەینەوە، بۆ پشتگیریی بەردەوامیان لە عێراق و گەلی کوردستان، بەتایبەتی لە کاتە سەختەکاندا، چاومان لە هاریکاری و هەماهەنگی نێوانمان هەیە بۆ خزمەتکردنی ئاشتی و گەشەسەندن لە ناوچەکە". 
 لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سوپاسی پێشوازییەکەی کرد و رایگەیاند، ئەم سەردانەی بۆ هەولێر، نیشانەی پەیوەندیی بەهێزی فەرەنسایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
 ناوبراو باسی لە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمیش کرد و گوتی: "هانتان دەدەین بەزووترین کات حکوومەت پێکبهێنن و پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت".
 ژان نۆیێل بارۆ هیوای خواست "دۆستایەتیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان بەهێزتربێت".

News Code 225292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha