-
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
دانانی تاوانبارەکان لە پۆستە هەستیارەکاندا دامەزراوەکانی حکوومەت دەخاتە ژێر پرسیارەوە
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، دیاری کردنی ئەبوو حاتەم شەقرە وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپای سووریا لەلایەن دیمەشقەوە، هەنگاوێکی نەرێنی و قبووڵ نەکراوە.
-
کوردەکان و دیمەشق لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی کۆ بوونەوە
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی سووریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەسەدە کۆ بوونەوە.
-
مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئۆندەر پەیامێکی بڵاو کردەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سری سوورەیایان پێگەیشتووە و "کار و خەباتی سری سورەییا بۆ ئاشتی، چارەسەری و پێکەوەژیان لە دڵ و بیری هەمووان دەمێنێتەوە."
-
ئێران بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا ئیدانە دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی سووریا و بوردوومانی ژێرخانە مەدەنییەکان و سیستەمە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، لازقیە، ئیدلیب، حەما، قەنتەریە و دەرعا بە توندی سەرکۆنە دەکات.
-
پێنج ئەندامی خێزانەکانی داعش ڕادەستی ئاڵمانیا کرانەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پێنج کەسی خێزانەکانی داعشی کە لە بنەڕەتدا ئەڵمانی بوون ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.
-
جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا درێژەی هەیە
فڕۆکەیێکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی کە کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی پێبووە لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتوەتەوە.
-
فەیسەڵ یووسف:
هێشتا لیژنەیێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق پێکنەهاتووە
فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ENKS ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.
-
لە سەرەتای ئیمساڵەوە؛ ئیسرائیل توندترین هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سووریا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕزێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو ۱۸ هێرشی ئاسمانییان لە سەرتاسەری سووریا ئەنجام دا، كە بە توندترین هێرش دادەنرێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
-
بەڕێوەبەریی خۆسەر:
سیستهمێكی دیموكراتیک پێویسته بۆ بنهبڕكردنی هۆكارهكانی پارچهبوونی كۆمهڵگهی سووریا
ئیدارهی خۆبهڕێوهبهری دیموكراتی ههرێمی باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا نیگهرانیی خۆی لهبارهی گرژییهكانی سووریا دهردهبڕێت و داوای ئارامكردنهوهی دۆخهكه دهكات.
-
MSD:
دهسهڵاتدارانی دیمهشق بهرپرسیارن له گرژیی سەربازی و خراپتربوونی دۆخهکه
ئهنجومهنی سوریای دیموکرات سهبارهت به شهڕ و پێکدادانهکانی ئهم دواییهی سنووری دیمهشق ڕایگهیاند، داوا له ههموو لایێک دهکهین شهڕ ڕابگرن و دهسهڵاتدارانی دیمهشق به تهواوی بهرپرسیارن له خراپتربوونی دۆخهکه.
-
دەوڵەت باخچەلی:
کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد دژی یەکپارچەیی خاکی سوریایە
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد لە کوردستانی سووریا دژی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.
-
ئەمریکا: بەنیازی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ سووریا نین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەكات، واشنتۆن پلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا نییە.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
PKK لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.
-
سهرۆکایهتیی کۆماری سووریا:
ههر ههوڵێک بۆ دروست کردنی قهوارهی فیدراڵی هەڕەشەیە بۆسەر یەکێتیی سووریا
سهرۆکایهتیی کۆماری سووریاوه لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداری دهدات و رایدهگهیهنێت که "ههر ههوڵێک بۆ دروست کردنی قهوارهی جیاواز لهژێر ناوی فیدراڵی و ئیدارهی خۆسهر رهتدهکهنهوه.
-
پاش ۱۰ ساڵ، دوو گەنجی ئێزدی ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرانەوە
دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی پاش ۱۰ ساڵ لە ڕفاندنیان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
-
بە بۆنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسى یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستى کورد؛
لاهوور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی مەزڵووم عەبدی دەکات
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل بە بۆنەی "سەرکەوتنى کۆنفرانسى یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستى کورد"، پیرۆزبایی ئاراستەی مهزڵووم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كرد.
-
ڕاگەیێندراوی كۆتایی كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد
راگەیێندراوی کۆتایی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی لەلایەن محەممەد ئیسماعیل و فەوزا یووسفەوە خوێندرایەوە.
-
پهیامی بافڵ تاڵەبانی له كۆنفڕانسی یەكڕیزیی كورد خوێندرایهوه
پهیامی بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی له كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد خوێندرایهوه و ڕایگهیاند: "سەقامگیری سووریا واتا سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت".
-
پەیامی مەسعوود بارزانی بۆ کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد
مەسعوود بارزانی دەڵێت پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ هەموو هەوڵێکی دڵسۆزانە دووپات دەکەمەوە کە ئامانج لێی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد بێت.
-
مەزڵووم عەبدی:
پێویستە لە سووریای نوێدا مافەکانی کورد دابین بکرێن
کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد بە ئامادەبوونی نزیکەی ۴۰۰ ئەندام و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد و مەزڵووم عەبدی جەخت دەکاتەوە ئهم كۆنفرانسه بۆ دابهش كردنی سووریا نیه و بهڵكوو داوا دهكهین و دهبێت مافی كورد له سووریا جێگیر بكرێت.
-
کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە سووریا دەستی پێکرد+ وێنە
بە بەشداریی زیاتر لە ۴۰۰ کەس کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا لە شاری قامشلۆ، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ۲۶-۰۴-۲۰۲۵، دەستی پێ کرد.
-
نوێنەری مەسعوود بارزانی لە کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی کوردی سووریا بەشداری دەکات
وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ بەشداریی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی دەکات.
-
سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هەسەدە:
گرینگە کورد لە سووریا یەکگرتوو بن
هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و مەزڵووم عەبدی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "هەردوولا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە".
-
عەبدی و بارزانی جەخت لە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریە لە بەڕێوبردای وڵات دەکەن
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە کۆبوونەوەیێکدا جهختیان له گرنگیى هاوبهشى و بهشداریى كورد و تهواوى پێكهاتهكانى سووریا له دهسهڵات و بهڕێوهبردنى وڵاتهكهدا كردهوه.
-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا:
پێویستە مافی کوردی سووریا بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێت
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای کۆبوونەاە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی وئیلهام ئەحمەد لە شاری هەولێر، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاو کردەوە.
-
مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بوونەوە
مهزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ ژان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له شاری ههولێر كۆبوونهوە.
-
ڕاگەیێندراوی ئەنەکەسە لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی سووریا
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڵویستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی "کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی"، لە شەممەی داهاتوو، خستە ڕوو.
-
مەزڵوو عەبدی:
کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵویستی کورد" ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند ڕێککەوتن کراوە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردی لە کوردستانی سووریا.
-
ئیلهام ئەحمەد:
تاکوو ڕێگای گفتوگۆ هەبێت پەنا بۆ چەک نابەین
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: تاکوو دەرفەتی دیالۆگ هەبێت، چەکەکان بێدەنگ دەبن، هەر کاتێک نکۆڵی لە مافەکانی کورد کرا، بە چەک مافەکانمان دەپارێزین.
-
سێیەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆن لە کەمپی هۆڵ: چوار ئەندامی داعش دەستگیر کران
ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی هەسەدە و ئاسایش کە لە ١٨ی نیسانەوە لە کەمپی هۆڵ دەستی پێکردووە بەردەوامە و لە سێیەمین ڕۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ۴ ئەندامی داعش دەستگیر کران.