بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکراتیک (MSD) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکدادانی ئه‌م دواییانه‌ی سووریا و گرژییه‌کانی نێوانی چه‌کدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و دروزییه‌کان بڵاویکرده‌وه: "به نیگه‌رانی و وریایی قووڵه‌وه به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کێشه سه‌ربازییه مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌شره‌فیه، سه‌حنایه و جه‌رامانا له دیمه‌شق ده‌که‌ین، به توندترین شێوه سه‌رکۆنه‌ی کوشتن، تۆقاندن، قسه‌ی ڕقاوی و هاندانی تائیفه‌گه‌ریی له سووریا ده‌که‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین، شه‌ڕ ڕابگرن و ئارام بگرن، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق به ته‌واوی به‌رپرسیارن له خراپتربونی دۆخه‌که".
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "زیاده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی هێز سووریا بۆ شه‌ڕ به‌ره‌و لێواری داڕمانمان ده‌بات و ئه‌و بۆشاییه فراوانتر ده‌کات، که ڕژێمی پێشوو له‌ناو گه‌لی سووریادا دروستی کردووه، چوونکه ئه‌مه ده‌رگا به‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیدا ده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌که ده‌که‌نه ئامانج و هه‌وڵی زاڵ بوون به‌سه‌ر سووریادا ده‌ده‌ن".
مه‌سه‌ده داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق کردووه، ئاسایش بپارێزن و شه‌ڕ و کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی ڕابگرن و سه‌رچاوه‌کانی هاندانی تائیفی و قسه‌ی ڕق و کینه نه‌هێڵن و جه‌ختی کردۆته‌وه: "زۆر گرنگه که کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر به به‌شداریی ڕاسته‌قینه و کاریگه‌ر له سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و توێژه‌کانی گه‌لی سووریا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ته‌واوی پڕۆسه‌ی ڕاگوزه‌ری و داڕشتنی ده‌ستورێکی نیشتیمانی مۆدێرن و دیموکراسی که شایسته‌ی ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی گه‌لی سووریا بێت و خواسته‌کانیان ده‌رببڕێت و مافه‌کانیان بپارێزێت و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ری دابمه‌زرێنێت".
Your Comment