بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سووریا تیڤی نزیک لە حکوومەتی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاوی کردەوە: "لیژنەیێکی هاوبەش لە هێزەکانی هەسەدە و حکوومەتی سووریا چوارەم کۆبوونەوەیان لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجام دا، تێێدا تاوتوێی بەڕێوەبردنی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئەلعەمڕە و کۆنیکۆ کراوە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون".
ئەوەش خراوەتەڕوو، شاندەکەی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکە بووە، شاندەکەی حکوومەتی سووریاش حوسێن عەبدوڵڵا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا سەرۆکایەتی کردووە.
Your Comment