ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وزە و کەمینەکان؛ سێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی بارزانی و ڕوبیۆ

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا باسی فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەرمایەگوزاریی نێوان واشنتن و هەرولێر کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: چاوم كەوت بە مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و جەختمان لە پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر کردەوە، کە گرنگە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت: پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانمان بۆ كوردستانێكی بەهێز دووپات كردووەتەوە.

لایخۆیەوە مەسروور بارزانی دوای کۆبوونەوەکە لە تۆڕی x نووسیوویەتی: "زۆر سوپاس بەڕێز مارکۆ ڕوبیۆ بۆ میواندارییە گەرمەکەی ئەمڕۆتان و پشتیوانی درێژخایەن و هاوبەشییتان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. چاوەڕێی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانمان دەکەم".

هەموو ئەمانە لە میانەی ئەو سەردانەدا دێت کە چەند رۆژێکە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و وەفدێکی هاوڕێی  کە نوێنەرانی یەکێتی لە حکوومەتیش تێدایە، لە مڕۆدا چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کەوت و، دوی کۆبوونەوەکە هەر هێندە لەسەر کۆبوونەوەکە قسەی کرد " کۆبوونەوەیێکی باشیان ئەنجام داوە".

وەفدی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ١٩ ی ئایار دوو گرێبەست لە بواری وزە بە بەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیاکانی وێستن زاگرۆس وHKN Energy واژۆ کران، بەرامبەر ئەو کارەش تا ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق دوو بەیاننامەیان دەکردووەکە لە هەردووکیاندا گرێبەستەکانی هەرێمیان رەتکردۆتەوە، هەرچەندە دووەمیان کە ئەمڕۆ دەرکرا جۆرە نەرمییەکی کەمی پێوە بەدیدەکرا کە تیایدا هاتبوو" هیچ رێگری و تێبینییەکیان نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان"، بەڵام دەشڵێت: "مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەبێ پرسی ئەوان نادەستوورییە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانێش ٢٠ ی ئایار لە روونکردنەوەیەکدا وتیان  "ئەو دوو رێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوونی، رێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین، بەڵکوو چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و رەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە."

پێنجشەممە، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندبوو: "ئێمە خۆشحاڵ بووین کە بینیمان سەرۆک وەزیران بارزانی گرێبەستی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکرد بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە یارمەتیی عێراق دەدات سوود لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی خۆی وەربگرێت بۆ ئەوەی سەربەخۆیی لە وزەدا بەدەست بهێنێت."

هەمان ڕۆژ کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆڕبەندێکی پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی جیهانیی سەربە پێگەی مۆنیتەر، وتی: "ئێمە زۆر پەرۆشین کار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و پشتیوانییان بکەین بۆ ئەوەی سامانی ژێر زەوی خۆیان بگۆڕن بۆ سەرچاوە."

وەزیرەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گرێبەستانە بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان و "کۆمپانیاکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانمان و بۆ هەموو ئەوانەش باشە کە سوود لەو سەرچاوە زیادبووەوەی وزە وەردەگرن."

 

News Code 225487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha