یەکێتی و پارتی بە دوو لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی و پارتی بڕیاریانداوە بە دوو لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک لیستمان نەبێت و هەریەکە و  بە لیستی خۆی بەشدار بێت".

قوباد تاڵەبانی وتیشی: "تەنانەت لە کەرکووکیش لیستی هاوبەشمان نابێت و بەجیا بەشداری لە پڕۆسەکە دەکەین".

بڕیارە مانگی ۱۱ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و بەشێک لە لایەنەکان لەئێستاوە خۆیان بۆ پڕۆسەکە ئامادە کردووە.

News Code 225456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha