بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: "زۆرینەی کورد لە سووریا هەیە، ئەوانیش بەشێکن لە گەلی سووریا، کاتێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ حکوومەتی سووریا قسەم کرد، جەختم لەسەر پێویستی کارکردن لەگەڵ کورد وەک هاوڵاتی سووریا کردەوە".
ناوبراو دووپاتیکردەوە کە کورد بەشێکی دانەبڕاو لە نەتەوەیی سووریا پێکدەهێنێت و داوای کرد وەک هاوڵاتییەکی یەکسان و خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختیشی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا و ئامادەیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو وڵاتە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت و پێویستە وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
News Code 225439
Your Comment