سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت و پێویستە وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی UN جەخت لەوە دەکاتەوە، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا بەڕێوەچووە و پێویستە حکوومەتێکی بنکەفراوان بە زووترین کات پێکیهێندرێت.